پالێرمۆ هیواكانی میلانی له‌گۆرنا و خۆی گه‌یانده‌وه‌ پله‌ی چواره‌م
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پالێرمۆ هیواكانی میلانی له‌گۆرنا و خۆی گه‌یانده‌وه‌ پله‌ی چواره‌م

دوێنێ شه‌و له‌ درێژه‌ی یاریه‌كانی گه‌ڕی 35 ی كالچیۆی ئیتالی یانه‌ی پالێرمۆ توانی له‌ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی {3*1} له‌ سه‌ر یاریگای رینزۆ باریبرای تایبه‌ت به‌ خۆی به‌ ئاماده‌بوونی 29000 هانده‌ر … یانه‌ی پالێرمۆ چاوای له‌سه‌ر سێ خاڵی یاریه‌كه‌ دانابوو بۆیه‌ به‌ده‌ست پێكردنی یاریه‌كه‌ ده‌ستیان به‌هیرش بردن كرد و توانیان له‌ خوله‌كی 9 دا له‌ رێگه‌ی یاریزان سیزار بۆفۆ گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن تۆماربكه‌ن ، دوای ئه‌و گۆڵه‌ش یانه‌ی پالێرمۆ هه‌ر له‌هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی یاریزان ئیبل هێرناندیز توانی له‌خوله‌كی 18 دا گۆڵی دووه‌م تۆماربكات و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ له‌ سودی یانه‌ی پالێرمۆ به‌كۆتاهات ، له‌ گێمی دووم دا یاریزان سیدرۆف تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی میلانی تۆماركرد له‌ خوله‌كی 55 دا و دوای ئه‌وه‌ یانه‌ی پالێرمۆ هاتنه‌وه‌ نێو كه‌ش و هه‌وای یاریه‌كه‌ و توانیان له‌ خوله‌كی 69 دا له‌رێگه‌ی یاریزان فابیرنسیۆ میكۆلی گۆڵی سێیه‌م تۆماربكه‌ن و یاریه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه‌ و یانه‌ی پالێرمۆ خۆی گه‌یانده‌وه‌ پله‌ی چواره‌م به‌كۆكردنه‌وه‌ی 58 خاڵ و هیواكانی بۆ گه‌رایه‌وه‌ بۆبه‌شداری كردن له‌ خولی شامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو و یانه‌ی میلانیش له‌ پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه‌ 64 خاڵ بێ ئومێد بوو به‌ گه‌یشتن بۆ پله‌ی یه‌كه‌م




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيتاليا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1185
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست